هه‌ر ئێستا ئه‌م چوار ئه‌په له مۆبايله‌كه‌تدا بسڕه‌وه
باشتر وايه سه‌يرى ئه‌و ئه‌پانه بكه‌يت كه له مۆبايلكه‌تدا هه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت بينى ده‌ستبه‌جێ بيانسڕه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر تووشى كێشه‌ى خاوبوونه‌وه‌ى مۆبايل و سست بوونى له كاتى كار و كورتى ته‌مه‌نى پاترى مۆبايله‌كه‌ت بوويت، باشتر وايه سه‌يرى ئه‌و ئه‌پانه بكه‌يت كه له مۆبايلكه‌تدا هه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت بينى ده‌ستبه‌جێ بيانسڕه‌وه
1- ئه‌و ئه‌پانه‌ى بۆ پاراستنى رام به‌كاردێن:
هه‌زاران جۆرى ئه‌و ئه‌پانه هه‌يه. بيرۆكه‌كه ئه‌وه‌يه كه ئه‌په جێگيره‌كان له پشت رامه‌وه كارده‌كه‌ن و گوايه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى رامه‌كه، به‌ڵام به‌و كاره پاترى مۆبايله‌كه‌ت له‌ناو ده‌بات. چونكه ئه‌و ئه‌پانه‌ى له پشت رامه‌وه كارده‌كه‌ن ده‌بێت دواى داخستنيان دووباره كار بكه‌نه‌وه. ئه‌و داخران و كردنه‌وه‌يه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ش واده‌كات بارى مۆبايله‌كه‌ت ناجێگير بێت و به‌رده‌وام له كاردابێت و به‌و هۆيه‌وه پاترى مۆبايله‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌يت.
2- "Clean Master" و هاوشێوه‌كانى:
ئه‌م جۆره ئه‌پانه گوايه هاوكاريت ده‌كه‌ن له پاككردنه‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌ت و به‌هێزكردنى، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش راست بێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌پانه زيانى زۆريان هه‌يه چونكه دواى خۆيان هه‌ندێك فايلى سه‌يڤ كرا‌و بۆ ماوه‌ى كاتى به‌جێده‌هێڵن. پێويستت به‌وه نييه له رێى ئه‌په‌وه مۆبايله‌كه‌ت پاك بكه‌يته‌وه، خۆت ده‌توانيت بچيته ستينگ و فايله كاتييه‌كان بسڕيته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ده‌توانى فايلى كاتى ئه‌په‌كانيش بسڕيته‌وه و بچيه ستينگ و دواتر ئه‌په داونلۆدكراوه‌كان و پاشان ئه‌پێك هه‌ڵبژێريت و ئينجا كليك له‌سه‌ر "Clear Cache" بكه‌يت. ئه‌و جۆره ئه‌پانه وزه‌يه‌كى زۆريان ده‌وێت و ته‌مه‌نى پاتريه‌كه‌ت ده‌كوژن و پڕن له رێكلامى بێزاركه‌ر و باشتر وايه ده‌ستبه‌جێ بيانسڕيته‌وه.
3- ئه‌پى دژه ڤايرۆس:
ئه‌گه‌رچى نيگه‌رانيش بييت له هێرشى هاككه‌ره‌كان، هه‌ر پێويست ناكات ئه‌پى دژه ڤايرۆس داونلۆد بكه‌يت. به‌كارهێنانى مۆبايل به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست باش‌ترين ده‌سته‌به‌رى رێگرتن له هاكه.
4- پارێزه‌رى پاترى "Battery savers":
ئه‌و ئه‌په گوايه كار بۆ پاراستنى پاترى مۆبايل ده‌كات، به‌ڵام له راستيدا ته‌نيا بانگه‌شه‌يه‌كى بێ بنه‌مايه و بارگاويكردنه‌وه‌ى خێرا دووره له راستييه‌وه ئه‌گه‌ر بێت له بنه‌ڕه‌تدا مۆبايله‌كه ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌ى تێدا نه‌بێت. ته‌نيا وزه‌ى پاتريه‌كه‌ت ده‌كوژێت و باشتر وايه ده‌ستبه‌جێ بيسڕيته‌وه.