فڕۆكەخانەی موسڵ بە تەواوەتی كۆنترۆڵكرا
پۆلیسی فیدراڵ بەرەو گەڕەكەكانی رۆژئاوای موسڵ پێشڕەوی دەكات
K24 – ھەولێر
پۆلیسی فیدراڵ رۆژی ھەینی 24 شوباتی 2017، كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵ بە تەواوەتی رادەگەینێت.
فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ ئەمر لەمبارەوە رایگەیاند فڕۆكەخانەی موسڵ بە تەواوەتی كۆنترۆڵكرا و یەكەكانی پۆلیسی فیدراڵ بەرەو گەڕەكی "الطيران" یەكەم گەڕەكی رۆژئاوای موسڵ لە باشوور پێشڕەوییان كرد.
ھەر ئەمڕۆ ھەینی پۆلیسی فیدراڵ تەواوی بنكەی سەربازی خەزلانی لە باشووری رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كرد، كە لە دوێنێیەوە شەڕ لەو بنكەیە و فڕۆكەخانە و ناوچەكانی دەوروبەری بەردەوامە.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد، پاش ئەوەی كە رۆژھەڵاتی شارەكە لە ئۆپەراسیۆنێكی سێ مانگەدا كۆنترۆڵكرا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكای راگەیاند "ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رۆژئاوای موسڵ بە پێی ئەو پلانەی بۆ دارێژراوە بە خێرایی بەرێوە دەچێت، سەرباری ئاستەنگەكانی بەردەمی".
ۆژئاوای موسڵ زیاتر لە 35 گەڕەك دەبێت و 40% شارەكە پێكدەھێنێت و پێشبینی دەكریت 650 ھەزار كەس لەو بەشەی شارەكە لە ژیر دەسەڵاتی داعشدا بن. ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای موسڵ بوونە.
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی مووسڵ لە 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكرانەوە، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.
JS