شاجوان ژیانی ئۆزێل ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود ئۆزێل، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ئارسێناڵ، كه له بنه‌ڕه‌تدا كوردى باكوورى كوردستانه، به سه‌ردانێكی به‌په‌له گه‌یشته‌وه ئیستانبول و له‌گه‌ڵ ئامینه گولشا، شاجوانی 2014ی توركیا ده‌ركه‌وت، میدیاكانی توركیا جه‌خت له بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و دووانه ده‌كه‌نه‌وه.
میدیاكانی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئۆزێل خانووێكی شاهانه‌ی ئیستانبولی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكاری خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی، كه ئامینه گوڵشای ئه‌ستێره‌ی ناوداری دراما توركییه‌كانه، بیكڕێت.
گوڵشا، ئۆزێلی ناچاركردووه، له‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناوی خۆشه‌ویستی پێشووی ره‌شبكاته‌وه، به گوێره‌ی سایتی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی NTVى توركيا, ژماره مۆبایله‌كانیشی به ئۆزێل گۆڕیوه.
هه‌رچه‌نده ئۆزێل و گوڵشا، هه‌وڵیانده‌دا خۆیان له رۆژنامه‌وانان به دوور بگرن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانییان نه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دووانه، له میدیاكانی توركیا بڵاوبووه‌وه.
به‌هۆی پابه‌ندبوونیشی به به‌شداریكردنی له زنیجره درامایه‌كی نوێ و تۆماركردنی گرته‌كانی، ئامینه گوڵشا ناچاربوو خانووه‌كه‌یان له له‌نده‌ن كه له‌گه‌ڵ ئۆزێل تێیدا ده‌ژیا جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه توركیا.
ئه‌و دوو كه‌پڵه نایانه‌وێت وێنه‌كانی خۆیان له ئه‌كاونته‌كانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه و تا ئێستاش هیچ وێنه‌یه‌كیان به یه‌كه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
