زانیاری له باره‌ی گه‌نجێكی ریشدار یاخود ژنێك نیقاب بده و 300 دۆلار وه‌ربگره
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی زینگیانگی باكووری رۆژئاوای چین، بڕی 2 هه‌زار یوان (300 دۆلار)ی وه‌ك پاداشت دیاریكردووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانیاری له باره‌ی گه‌نجانی ریشدار، یاخود كچانی په‌چه و نیقاب پۆش بدات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌نێو پێكهاته‌كانی هانسى چینی و ئۆیگۆره موسڵمانه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه "هوتان"ی ئه‌و هه‌رێمه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى شاری هوتان، سه‌ندووقێكی داهاتییان به بڕی 100 ملیۆن یوان (نزیكه‌ی 15 ملیۆن دۆلار)، تایبه‌ت كردووه بۆ پاداشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ره‌نگه رێژه‌ی پاداشت بگاته 5 ملیۆن یوانی چینی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پیلانێكی تیرۆریستی ئاشكرا بكات، یاخود ئه‌نجامده‌رانی بكوژێت یان بریندار بكات، یان به جۆرێك كۆنتڕۆڵی رووداوه‌كه بكات.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئاشكراكردنی هه‌ر توندڕه‌وێك، كه هه‌وڵ ده‌دات به‌هۆی به‌كارهێنانی ئایینه‌وه كۆسپ بخاته به‌رده‌م رێوشوێنه دادوه‌ری، كارگێڕی و فێركردن یاخود هه‌ر رێكارێكی دیكه‌ی زیانگه‌یاندن به یاسا، پاداشته‌كه‌ی ره‌نگه بگاته یه‌ك ملیۆن یوان.
پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ش زانیاری له باره‌ی گه‌نجێكی ریشدار، یاخود ژنێكی نیقاب و په‌چه‌پۆش بدات، پاداشته‌كه‌ی ده‌گاته نیزكه‌ی 2 هه‌زار یوان، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌رێمی زینگیانگی چینی نیمچه بیایبان، كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانه سرووشتییه‌كان و ده‌كه‌وێته ئاسیای ناوه‌ڕاست، پێكهاته‌ی ئۆیگوری موسڵمانن، به‌رده‌وامیش پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی چین و ئه‌و پێكهاته‌یه رووده‌دات.
حكوومه‌تی بیجینگیش ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته رووده‌ده‌ن، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌و پێكهاته‌یه, كه له پێناو سه‌ربه‌خۆیی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن.