داعش گازی ژەھراوی دژی ھێزەكانی عێراق بەكاردێنێ
چەكدارانی داعش دەیانەوێت لە رێگەی بەكارھێنانی گازی ژەھراوی پێش بە ھێرشی ھێزەكانی عێراق بگرن
K24 - ھەولێر
داعش جۆرە گازێكی ژەھراوی بۆ رێگریكردن لە ھێزە عێراقییەكان لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ بەكاردەھێنێت.
ئاژانسێكی رووسی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، كە داعش لە دوو رۆژی رابردوودا چەند جارێكە گازی كلۆری جۆری سام بەكاردەھێنێت دژی ھێزەكانی عێراق، بۆ ئەوەی رێگری بكات لە پێشڕەوییەكانیان لە رۆژئاوای مووسڵ.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، لە رێگەی چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو داعش ئەو جۆرە گازەی ناردووەتە نێو ھێزەكان.
ئاشكرای كردووە، سێ ئۆتۆمبێل بە تەواوی پووچەڵكراونەتەوە و نەتواندراوە زیانی گەورە بەر ھێزەكانی عێراق بگەیەندرێت و ئێستاش ئامادەكاری لەپێشتر دەكرێت بۆ ئەوەی ھێزەكانیان لەو جۆرە غازە پاوێزراو بن.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر لە چەندین سەنگەری دیكە داعش گازی ژەھراوی دژی ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەكارھێناوە.