ھێزەكانی سووریای دیموكراتی بەرەو دێرەزۆر پێشڕەوی دەكەن

زیاتر لە 30 گوندی سنووری دێرەزۆر لە دەستی داعش كۆنترۆڵكراوەتەوە

K24 - دێرەزۆر

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فوڕات" ھێزەكانی سووریای دیموكراتی (ھەسەدە) بەرەو پارێزگای دێرەزۆر پێشڕەوی دەكەن و چەند گوند و شوێنێكی ستراتیژیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركردووە.

 فەرماندەیەكی ھەسەدە بە كوردستان24 راگەیاند: "شەڕڤانان توانیویانە لە سنووری پارێزگای دێرەزۆر زیاتر لە 30 گوند و 5 كێڵگە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن و بەرەو سەنتەری پارێزگاكە پێشڕەوی دەكەن".

ھێزەكانی سوریای دیموكراتی رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری رەققە، كە لە سێ قوناغی یەكەمی ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوچەیەكی زۆریان لە باكوور، رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی رەققە لە دەستی داعش كۆنترۆڵكردوەتەوە.