زه‌ینه‌ب یه‌كه‌مه
له‌ماوه‌ی 17 ساڵدا زۆرترین كچ ناونراوه زه‌ینه‌ب
K24 - هه‌ولێر:
ساڵی (2007 ) لێده‌رچێت، له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا، له وڵاتی توركیا زۆرترین كچ به‌ناوی زه‌ینه‌ب ناونراوه و هه‌میشه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدابووه.
زانیارییه‌كانی ناو دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌یاننامه‌ی له دایكبوون ئاشكرای ده‌كات، ناوی "زه‌ینه‌ب" لای خه‌ڵكی توركیا به باشترین ناو دانراوه، بۆیه زۆرترین كچ له‌و وڵاته به‌ناوی زه‌ینه‌به‌وه كراوه. ساڵی 2007 ناوی "ئه‌لیف" چووه ریزبه‌ندی یه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ساڵه‌بوو، ئیدی زه‌ینه‌ب جێگه‌ی به‌ویش له‌قكرد و هێناویه‌تییه پله‌ی دووه‌م.
دامه‌زراوه‌ی سه‌رژمێری توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هاووڵاتیبوون و ناسنامه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه" ساڵی 2016 هه‌ر زه‌ینه‌ب له پله‌ی یه‌كه‌مدا ماوه‌ته‌وه .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه فه‌رمییانه‌ی توركیا "ئه‌لیف" هاتووه‌ته پله‌ی دووه‌م و " حه‌راء نوور" پله‌ی سێیه‌م و "دفنه" پله‌ی چواره‌م " میرای" پله‌ی پێنجه‌م " عه‌زراء" پله‌ی شه‌شه‌م و "زه‌هراء" له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان ئه‌و ناوه‌ندانه له‌ناو كوڕه‌كانیشدا زۆرترین كه‌سیان به‌ناوی" یوسف" ناونراون و "ئه‌یمه‌ن" دووه‌مه و عومه‌ر و مسته‌فا و معراج و به‌رائه‌ت و ئه‌حمه‌دیش له‌پاش ئه‌واندێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه ناوه بڵاوه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كچان بریتین له ( فاتیمه، عائیشه، ئه‌مینه، خه‌دیجه، زه‌ینه‌ب) و له‌ناو كوڕانیشدا زۆرترین كه‌س به‌ناوی ( محه‌مه‌د، مسته‌فا، ئه‌حمه‌د، عه‌لی، حسێن) ناونراون.