كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێر ئاشكرا كرد، بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان، ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەبوونی ھەندێك پەڵە ھەور.
