لە 3 خولەكدا 5 كیلۆ تەماتە دەخوات
لە كێبركێی خواردنی تەماتە 13.5 كیلۆگرەم تەماتە لە 3 خولەكدا دەخوردرێت
K24 - ھەولێر
لە كێبركێی خواردنی تەماتە لە ئانتالیای توركیا، ژنێك 4 كیلۆ و 930 گرەم تەماتە دەخوات.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كێبركێی خواردنی تەماتە لە ناوچەی كومولوجای ئانتالیا بە بەشداری ژنان و منداڵان بەڕێوەچوو و بەشدارانی ئەم كێبركێیە لە سێ خولەكدا 13.5 كیلۆگرەم تەماتەیان خوارد.
10 ژن بەشداری كێبركێی خواردنی تەماتە بوون. ئەلا قەرەكایا لە سێ خولەكدا 4.930 كیلۆگرەم تەماتەی خوارد و بوویە یەكەم. مەراڵ ئیلجی بە خواردنی 4.765 كیلۆگرەم تەماتە پلەی دووەمی بەدەستھێنا و ئەوەی سێیەمیش 3 كیلۆ 580 گرەم تەماتەی خوارد.
لەناو منداڵانیش، كازم گەنجەر لە سێ خولەكدا 1.575 كیلۆگرەم تەماتەیی خوارد و ئەوەی دووەم 1.340 گیلۆگرەم و براوەی سێیەمیش 715 گرەم تەماتەی خوارد.
كێبركێی خواردنی تەماتە چالاكییەكە بۆ ھاندنی كەرتی كشتوكاڵ، بەتایبەتی بە بازاڕكردنی.
JS