له ئه‌ندۆنیسیا به‌تۆمه‌تی زینا جه‌ڵد له ژن و پیاوێك ده‌درێت
روودانی تسۆنامی له ناوچه‌كه‌یان بۆ ئه‌و تاوانه و سزای خوداوه‌ند گێڕاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی دووشه‌ممه رێككه‌وتی 27/2/2017 له هه‌رێمی "پاندا ئاچێ" ی ولاتی ئه‌ندۆنیسیا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌تۆمه‌تی زینا، له پێش چاوی خه‌ڵكی جه‌لدیان له ژن و پیاوێكداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هۆكاری جهلدلێدان له‌و ژن و پیاوه كه پێشتر كه‌سیان هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، پاش ئه‌وه بووه كه له ناوچه‌ی "پاندا ئاچێ" گه‌رده‌لوولی تسونامی رویداوه و هه‌ندێك كه‌س پێیانوابووه ئه‌وه تۆڵه‌ی خواوه‌نده له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و به‌هۆی زیناكردنی ئه‌و ژن و پیاوه‌وه تسۆنامییه‌كه روویداوه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌بینرێت، سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی هه‌ستاون به جێبه‌جێكردنی سزای "جهلدلێدانیان " و هه‌موو گیانیان داركاریكردوون
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه كه‌سیان هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، سزای جهلدلێدانهكهیان تا مردن نه‌بووه.
له‌و وڵاته‌دا سزای جهلدلێدان جێبه‌جێده‌كرێت و وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، پێشتریش زۆر كه‌سی دیكه به ئاشكرا و به پێش چاوی خه‌ڵك و میدیاكانه‌وه هه‌مان سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)