به‌غدادی دان به شكستدا ده‌نێت
"وتارى ماڵئاوايى ئاراسته ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، "خه‌لیفه‌ی داعش" له دوایین وتاری خۆیدا، كه ئاراسته‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی كردووه، دان به شكته‌كانی خۆیاندا ده‌نێت له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مووسڵ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆ، له پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017، به‌غدادی په‌یامێكی ئاراسته‌ی چه‌كداره‌كانی كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی دانی به شكستی رێكخراوه‌داناوه، داوای له چه‌كدارانیش كردووه، به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه‌كان بڕۆن و له‌وێ خۆیان حه‌شار بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، به‌غدادی ناوی له‌و وتاره‌ی خۆی ناوه "وتاری ماڵئاوایی" له نزیكه‌كانی و به‌سه‌ر وتاربێژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی دابه‌شكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی ئێستای داعش روونبكه‌نه‌وه، وتاربێژه‌كانیش داعش‌یش دوای وه‌رگرتنی ئه‌و په‌یامانه، ده‌ستییانكردووه به روونكردنه‌وه‌ی ره‌وشی رێكخراوه‌كه و ئاماژه‌یان به‌و شكستانه كردووه، كه به‌مدواییه داعش دووچاریبووه.
به‌غدادی له په‌یامه‌كه‌یدا، فه‌رمان به چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌كات، له‌كاتی گه‌مارۆدانییان له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، خۆیان بته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ته‌واوی ئه‌ندامانی به‌ناو "ئه‌نجوومه‌نی شورای موجاهیدین" به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتوون و به‌رپرسه باڵاكانی نزیك به‌غدادیيش، له‌سه‌ر هێلی سنووری نێوان عێراق و سووریا خۆیان حه‌شارداوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌غدادی، "دیوانی جوند و موهاجیرین"ی داخستووه و چه‌كداره بیانییه‌كانیشی سه‌رپشك كردووه له نێوان گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانییان، یاخود ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژیی و وه‌رگرتنی "72 حۆری".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، پله‌ی ئه‌میری له ته‌واوی به‌رپرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ سه‌ندووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی نه‌یانتوانیوه رێگه له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق بگرن.