كارگەكانی حكوومەت رادەستی كەرتی تایبەت دەكرێن

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی ئابووری ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا كارگەكانی سەر بەحكومەت رادەستی كەرتی تایبەت بكرێن.

لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری ھەرێمی كوردستان بەرسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگرەكەی و ژمارەیەك وەزیر بڕیاردرا پەرە  بە به‌رهه‌می خۆماڵی و پاراستن و ساخكردنه‌وه‌یان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بدرێت،  ھەروەھا ئەنجوومەنەكە بڕیاریدا كارگەكانی سەر بەحكوومەت بفرۆشرێتە كەرتی تایبەت و لەھەمانكاتدا كارئاسانی بۆ كارگە و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بكرێت.

Fly Erbil Advertisment