ده‌نگه‌كه‌ی ناخهه‌ژێن و دڵبزوێنه
چیرۆكی نه‌وه‌یه‌كی شێخ عه‌بدولباست عه‌بدولسه‌مه‌د وه‌ك قورئانخوێنێكی خاوه‌ن به‌هره و ده‌نگێكی خۆش
K24 - هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه وه‌ك باپیری نه‌مریی له چاوه‌روانیدابێت، ده‌نگێكی كچانه‌ی ناخهه‌ژێن و دڵ‌بزوێن، نه‌وه‌ی قورئانخوێنی میسری"شێخ عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د" له ده‌ربڕین و خوێندنی قورئاندا به‌هره‌مه‌نده.
به ده‌نگێكی پاكی فریشته‌یی قورئان ده‌خوێنێت و تواناكانی وه‌ك قورئان خوێن، خوێندنی مه‌قاماتی مۆسیقی پێكه‌وه گرێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رببڕێت كه گوێچكه‌كان شه‌یدابكات و دڵه‌كان درزتێبخات و رۆحه‌كان بهێنێته هه‌ژان.
سومه‌یه ئه‌لدیب، نه‌وه‌ی شێخ "عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د"ه كه خودا به ئه‌زبه‌ركردنی قورئان رێزیلێنابوو، ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 11 ساڵی، به قوتابخانه‌ی شێخ مسته‌فا ئیسماعیل سه‌رسام بووه، له شاری "بنها" له پارێزگای ئه‌لقه‌لیوبیه‌ی باكووری میسر هاتووه‌ته دونیاوه، له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا له‌گه‌ڵ قورئانخوێندن ئاشنا ده‌بێت و ده‌ست به ئه‌زبه‌ركردنی ئایه‌ته‌كانی ده‌كات، ته‌نها ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه كاتێك هه‌موو ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزی ئه‌زبه‌ركردووه.
سومه‌یه به ده‌نگه زووڵاڵ و خۆشه‌كه‌ی هه‌مووانی ره‌چڵه‌كاندووه، ئه‌و به‌هاوكاری دایك و باوكی و خوێندنه‌وه‌ی قورئان له پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وڵاتانی( توركیا، ئیمارات، جه‌زائیر) زیاتر پێشده‌كه‌وێت و ده‌رده‌كه‌وێت.
ده‌رباره‌ی ئاشكرابوونی به‌هره‌كانی ده‌ڵێت:" له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ برایه‌كم به‌شداری ئه‌زبه‌ركردنی قورئانی پیرۆزمان ده‌كرد، باوكم توانا و به‌هره‌كانی منی بۆده‌ركه‌وتووه، ئه‌و شێخه‌ی براكه‌م قورئانی لا ده‌خوێند داوایلێكردم چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان بخوێنم، منیش به‌شێوه‌یه‌ك خوێندمه‌وه كه زۆر سه‌رسام بوون، هه‌ر بۆیه هانیدام كه هه‌موو قورئانی پیرۆز ئه‌زبه‌ربكه‌م، دواتر مه‌قاماتی مۆسیقام خوێند، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی قورئانخوێندنم له په‌یمانگای تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی حه‌دیس و ته‌فسیر خوێند".
سومه‌یه ده‌ڵێت" من زۆر به قوتابخانه‌ی شێخ مسته‌فا ئیسماعیل كاریگه‌ربووم، هه‌روه‌ها به جوانی و خۆشی ده‌نگی عه‌بدولباستی باپیرم و شێخ كامیل یوسف ئه‌لبه‌هته‌می، من به رێگای جیاواز قورئانم ده‌خوێنده‌وه، كه ئایاته خه‌مناكه‌كانم بخوێندایه‌ته‌وه، له‌سه‌ر مه‌قامی سه‌با ده‌مخوێند، كه ئایاته‌كانی تایبه‌ت به به‌هه‌شت و به‌خشنده‌یی و نیعمه‌ته‌كانیشم ده‌خوێند، ده‌چوومه سه‌ر مه‌قامی نه‌هاوه‌ند".
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی سومه‌یه ده‌گاته گوێی میسرییه‌كان، له 29/4/2015 تووشی شۆكیكردن كاتێك گووتی" پرسیارم له زانا و شاره‌زایانی شه‌ریعه‌تكردووه كه ئایا گونجاوه له كۆڕی پیاواندا یان پیاوان له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه ده‌نگم ببیستن كه قورئان ده‌خوێنم، بۆیه ده‌ركه‌وت شه‌رع رێگه‌نادات و منیش له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره ته‌وبه‌مكرد، له هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆ و تۆماركراوانه‌ی پێشوو خۆم بێبه‌ری كردووه و رازینیم به بڵاوكردنه‌وه‌یان".

ئه‌و كچه ده‌نگخۆشه ئه‌وه‌شی گوتووه" من به‌رده‌وامم له قورئانخوێندن، به‌ڵام ته‌نها له كۆڕی ژنان و به‌گوێره‌ی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان، ناشمه‌وێت پیاوان گوێیان له ده‌نگم بێت".
سومه‌یه ده‌نگێكی كچانه‌ی دڵهه‌ژێنی هه‌یه و له خه‌ڵكی ده‌شارێته‌وه، ئه‌و مژده‌ی بۆ داهاتووی قورئانخوێندن پێ‌بوو، به‌ڵام نازانرێت كێ ئه‌و فه‌توایه‌ی بۆ ده‌ركردووه و په‌رده‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه خۆش و جوانه‌داداوه.
سه‌رچاوه : العربیة