ئیسلام ده‌بێته ئایینی یه‌كه‌می جیهان
رووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه له هه‌موو ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كانی دیكه خێراتره
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای "بیرۆ ریسێرچ"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستووه، ژماره‌ی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام به هاتنی ساڵی 2070، هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیح و ره‌نگه تێپه‌ڕیش بكات.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای 53 ساڵی دیكه، په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئایینی مه‌سیحی یه‌كسان ده‌بن و 32%ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی، په‌یڕه‌وانی ئه‌و دوو ئایینه ده‌بن، به‌ڵام به هاتنی ساڵی 2100، په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام پڕجه‌ماوه‌رتر ده‌بێت و به رێژه‌ی 1% له ئایینی مه‌سیحی زیاتر ده‌بێت.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام، له هه‌ندێك ناوچه‌ی گۆی زه‌وی، چوونی په‌نابه‌رانی موسڵمانه، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا.
توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، ئایینی ئیسلام له رووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه، له هه‌موو ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كانی دیكه خێراتره، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی منداڵ له‌لای موسڵمانان به به‌راورد به ئایینه‌كانی دیكه به رێژه‌ی 3.1 به‌رامبه‌ر 2.3 زیاتره و 62%ی موسڵمانانیش له كیشوه‌ری ئاسیا ده‌ژین، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئیندۆنیزیا، هیندستان، پاكستان، به‌نگلادیش، توركیا و ئێران.
به گوێره‌ی ئامار‌ی ئه‌و په‌یمانگا ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 2010 رێژه‌ی 23%ی دانیشتووانی جیهان، موسڵمان بوون، كه ژماره‌یان 1.6 ملیار كه‌س بوو، له به‌رامبه‌ریشدا، 31%ی په‌یڕه‌وی ئایینی مه‌سیحی بوون، كه ژماره‌یان 2.2 ملیار كه‌س بوو.