له چێشتخانه‌يه‌كى دوبه‌ى رێگه‌يه‌كى سه‌ير بۆ راكێشانى سه‌رنجى گه‌شتياران ده‌گيرێته به‌ر
لە رێگەی كرێنێكه‌وه بۆ 50 مه‌تر به‌رزده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له دوبه‌ی بۆ راكێشانی زیاتری سه‌رنجی گه‌شتیاران چێشتخانه‌یه‌ك درووستكراوه لە رێگەی كرێنێكه‌وه بۆ 50 مه‌تر به‌رزده‌كرێته‌وه، له ئاسمانه‌وه خواردنه‌كان پێشكه‌شی گه‌شتیارانی ده‌كات.
خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی میوانمان نیه.
گوتيشى: ئه‌و شێوازه بۆ ئه‌وه‌يه گه‌شتیاران له كاتی نانخواردندا زۆرترین به‌شه‌كانی شاری دوبه‌ی ببینن.