كچه به‌هێزه‌كه له ناوچه مهترسیدارهكهبوو
كچێكی رووسی كه به به‌هێزترین كچی جیهان ناسراوه ده‌چێته ناوچه مه‌ترسیداره‌كانی سووریا
K24 - هه‌ولێر:
پرچێكی زه‌ردی درێژ و ده‌م و چاوێكی جوانی كچانه، ئه‌وه "مارینا ناوموڤا" ی رووسیه و ته‌مه‌نی 17 ساڵانه، وه‌ك هه‌ر كچێكی دیكه‌ی هاوته‌مه‌نی، كچێكی ئاساییه، به‌ڵام له راستیدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی یه‌كه‌م بووه له جیهان و له ناو گه‌نجه‌كاندا نازناوی" به‌هێزترین كچی جیهان" ی پێدراوه.
له‌م دواییانه‌دا ئه‌و پاڵه‌وانه چووه‌ته سووریا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوی زیاتر ده‌ركردووه، ئه‌و له مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانی شاری حه‌له‌بدا گه‌ڕاوه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی رووسیاشی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی "ناوموڤا" نییه بۆ وڵاتێك كه جه‌نگ وڵاته‌كه‌ی داڕووخاندووه، ئه‌و كچه به‌مدواییانه‌ش سه‌ردانی ئۆكرانیای كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌وێش شه‌ڕ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی درووستكردووه.
كه‌ناڵی CNN دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه رووسییه ئه‌نجامداوه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سووریا لێپرسیووه، به‌تایبه‌تی كه له‌وێ بایه‌خی به منداڵانداوه و له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیدابووه، ناوموڤا گوتوویه‌تی:" نابێت وه‌رزشوان ته‌نها بایه‌خ به ده‌ستكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی میدالیا بدات، به‌ڵكو پێویسته نموونه‌یی بێت و سوودی بۆ هه‌مووان هه‌بێت".
ناوموڤا له مۆسكۆوه چووه‌ته به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، له‌وێشه‌وه چووه‌ته دیمه‌شق و دواتر خۆی گه‌یاندووه‌ته حه‌له‌ب، سه‌ربازانی حزبووڵڵای لوبنانی یاوه‌رییان كردووه، ئه‌و گرووپه‌ش سه‌ر به ئێران و رژێمی سووریا‌ن، له‌وێ سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازه رووسه‌كانی كردووه و ده‌ڵێت" پیرۆزباییم له‌و سه‌ربازه رووسیانه كردووه كه به‌شداری جه‌نگن، زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش وه‌رزشكارن".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به چ شتێك كاریگه‌ر و سه‌رسام بووه له‌و گه‌شته مهترسیدارهیدا، ناوموڤا ده‌ڵێت" له رێگادا بۆ حه‌له‌ب و دوای جێهێشتنی شاری حمس، فڕۆكه له‌سه‌ر سه‌رمان ده‌بینران و ده‌سووڕانه‌وه، بینیم فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر رۆكێتێكی گرته فڕۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وان، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار بوو دیمه‌نێكی له‌و شێوه‌یه ببینم، به‌ڕاستی زۆر چێژبه‌خش بوو، هیچ ترسناك نه‌بوو به‌لامه‌وه".
ناوموڤا له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا به شاری دیمه‌شقدا گه‌ڕاوه و ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حه‌سوونی موفتی سووریا و په‌تریارك "گریگۆریسی سێیه‌م" گه‌وره‌ی په‌تریاركی ئه‌نتاكیا و رۆژهه‌ڵاتی بینیووه، سه‌ردانی چه‌ندین قوتابخانه‌ی كردووه و چاوی به منداڵه سوورییه‌كان كه‌وتووه، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت" ده‌زانم ئه‌و گه‌شتانه‌ی ده‌یكه‌م زۆر مه‌ترسیدارن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام من ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام منداڵه‌كان هه‌میشه له‌و شوێنه‌دا ده‌ژین و هیچ كات ناتوانن گه‌شت بكه‌ن".
سه‌رچاوه: CNN
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)