داوای دوورخستنەوەی وەزیری دادی ئەمریکا دەکرێت
بەھۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن تۆمەتبار دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا داوای دوورخستنەوەی وەزیری دادی ئەمریکا دەکرێت.
نانسی پیلۆسی، سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوا لە جێفرسۆن سێشنز دەکات، دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە، بە بیانووی درۆکردن لەکاتی سوێند خواردنی یاسایی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری داد، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان سێشن و باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن.
رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو سێشنز دوو جار لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا کۆبووەتەوە، بەڵام لەکاتی لێپرسینەوە پێش وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد، هیچ باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا نەکردبوو.