ھەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار پەتاتە ھەناردە دەكات
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار، بەرھەمی پەتاتەی خۆماڵی ھەناردەی وڵاتانی عهرەبی ھەروەھا چەند وڵاتێكی ئەوروپی دەكات و بە مەبەستی بەرھەمھێنانی زیاتری پەتاتەش ھەماھەنگی و پەیوەندی لەگەڵ سێ كۆمپانیای ھۆڵەندی كردووە، بۆ ئەوەی بڕی سێ ھەزار تۆن تۆیی پەتاتە ھاوردە بكات و بەسەر جوتیارانی ھەرێمی كوردستان دابەشی بكات.