پیاوه فیله‌كه‌ی چین ده‌ست به ژیان ده‌كاته‌وه
به وێنه و ڤیدیۆ.. نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی چینی، كه نازناوی پیاوی فیله‌كه‌ی لێنراوه، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه ژیانی ئاسایی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامدانی 5 نه‌شته‌رگه‌ی بۆ لابردنی گه‌وره‌ترین "لوو" گرێ له ده‌موچاویدا.
ئه‌و پیاوه به‌هۆی ئه‌و "لوو"ه، ده‌موچاوی به ته‌واوی شێوابوو و ناوبانگی به پیاوه فیله‌كه ده‌ركردبوو، به‌و پێیه‌ی لووتی هاوشێوه‌ی لووتی فیل وابوو.
ئه‌و پیاوه ناوی هوانگ شوانكی یه و نیشته‌جێی چینچۆیی پارێزگای هونانی ناوه‌ڕاستی چینه، به گوێره‌ی پزیشكان، ئه‌و پیاوه به‌ده‌ست یه‌كێك له خراپترین جۆره‌كانی "لوو" گرێی لیفمییه‌وه ده‌ناڵێنێت و كێشی ئه‌و گرێیه‌ش 15 كیلۆگرام بووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوكی ئه‌و پیاوه باری داراییان خراپبووه، ترساون له‌وه‌ی چاره‌سه‌ر پزیشكییه‌كه‌ی تێچووه‌كی زۆر هه‌ڵبگرێت، بۆیه له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو، چاره‌سه‌ركردنییان پشتگوێ خستبوو.
بوونی ئه‌و گرێ گه‌وره‌یه له ده‌موچاوی هوانگ، وایكرد هه‌وڵی خۆكوشتن بدات، به‌و پێیه‌ی رێگه‌ی له خه‌وتن و خواردنی خۆراك و ته‌نانه‌ت جووڵه‌شی گرتبوو.
كێشه‌ی هوانگ له ساڵی 2007ه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بۆ درا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا میدیاییه ناوخۆییه‌كان هه‌وڵیاندا پاره بۆ تێچووی چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی هوانگ كۆبكه‌نه‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی، ئێستا هوانگ به‌لای كه‌مه‌وه ده‌توانێت نان بخوات و به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكات، ده‌توانێت تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بێت، به‌سه‌ر ئاسته‌نگاكاندا زاڵ بێت و جارێكی دیكه ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆی بكاته‌وه.
هوانگ له‌دایكبووی 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1977ه‌و كوڕه گه‌وره‌ی ماڵه‌كه‌یه، كه دوو برای دیكه‌ی هه‌یه و باوكیش كاری فرۆشتنی سپاگێتی ده‌كات.

