داعش هه‌ڕه‌شه له چين ده‌كات
چه‌كدارانى داعش له مووسڵ گڵۆڵه‌يان كه‌وتووه‌ته لێژى و هه‌ڕه‌شه له چين ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له مووسڵ گڵۆڵه‌يان كه‌وتووه‌ته لێژى و هه‌ڕه‌شه له چين ده‌كه‌ن.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره داعش به‌و شێوه‌يه هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵسانى "لافاوى خوێن" له چين بكات.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له دوو رۆژى رابردوودا بڵاويكردووه‌ته‌وه، داعش له رێى چه‌ند منداڵێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه له كۆمارى چينى ميللى ده‌كات.
له ڤيديۆكه‌دا چه‌كدارێكى ئيگۆرى هه‌رێمى توركمانستانى چين، به ئاماده‌بوونى منداڵێكى چه‌ك به‌ده‌ست كه‌سێكى ده‌ستگيركراو ده‌كوژێت به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى "هه‌واڵنێر" بووه.
پاشان ده‌ڵێت: "ئه‌ى چينييه‌كان، ئێوه له قسه تێناگه‌ن، ئێمه سه‌ربازانى خيلافه‌ت پێتان ده‌گه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى به زمانى چه‌ك و خوێن رشتن بۆتان روون ده‌كه‌ينه‌وه و ده‌بێت رووبارخوێن هه‌ڵسێت وه‌ك تۆڵه‌يه‌ك بۆ موسڵمانان".
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرته ڤيديۆيه ژيانى چه‌كداره چينييه‌كانى ناو داعشى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه داعش مه‌شق به منداڵه‌كانى توركمانستانى چين ده‌كات و فێريان ده‌كه‌ن چۆن چه‌ك به‌كاربهێنن و خه‌ڵك بكوژن.
حكومه‌تى چين چه‌ندينجار هێزه توندڕه‌وه‌كانى به پشتيوان و دنه‌ده‌رى چه‌كداره تيرۆريسته‌كان و پيلانى خۆته‌قاندنه‌وه و كرده‌وه‌ى تيرۆريستى تۆمه‌تبار كردووه.
وه‌زاره‌تى ئاسايشى چين بڵاويكردووه‌ته‌وه، زياتر له 100 كه‌سى سه‌ر به ئيگۆر له 2015دا روويان كردووه‌ته توركيا و سووريا و عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزى چه‌كدارانى داعشه‌وه.
دانيشتوانى هه‌رێمى ئيگۆر له ناوچه‌ى ئينگيانگى چين به توركى ده‌دوێن و ژماره‌يان 10 مليۆن كه‌سه و ئاينيان ئيسلامه و نه‌يارى ده‌سه‌ڵاتدارانى چينن و داواى سه‌ربه‌خۆيى ده‌كه‌ن.