شارێك له ژێر به‌رمۆدا دۆزرايه‌وه
زياتر له 50 هه‌زار ساڵه نغرۆ بووه.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى بوارى زانستى ده‌ريايى توانيان شارێك له ژێر سێگۆشه‌ى بهرمۆداى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سيدا بدۆزنه‌وه كه زياتر له 50 هه‌زار ساڵه نغرۆ بووه.
سايتى rsute.ru بڵاويكرده‌وه، پولين زاليتسكى، ئهندازيارى زانستى ده‌ريايى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له زانايان توانيويانه شوێنه‌وارى شارێكى نغرۆبوو له ژێر ناوچه‌ى سێگۆشه‌ى به‌رمۆدا بدۆزنه‌وه.
زاليتسكى له باره‌ى ئه‌و دۆزينه‌وه نوێيه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و نموونانه‌ى بهردهستكهوتوون له رێگه‌ى رۆبۆته دهرياييهكانهوه ئاشكرايدهكهن كه بناغه‌ى به‌هێز و خانووبه‌ره له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و مێژوويان بۆ 200 هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "چه‌ندين هه‌ره‌م له ناوچه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه، كه ماوه‌ى 50 هه‌زار ساڵه نغرۆ بوون".

ئه‌و ژنه ئه‌ندازياره گوتيشى: "زۆر گريمانه هه‌يه ده‌كرێت بێنه ئاراوه له باره‌ى راسته‌قينه‌ى ئه‌و ههرهمانهوه و هه‌ندێك مێژوونووس و زاناى مێژوو له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و دۆزينه‌وه‌يه بريتييه له كيشوه‌رى ئه‌تلانتس كه ون بووه، هه‌ندێكى ديكه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ره‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شارهستانيهتێكى پێشكه‌وتوو كه له چاخه كۆنه‌كاندا هه‌بووه".
ئهتڵانتيس، چه‌ندين جار له ده‌ستنووسه دێرينهكاندا ناوى هاتووه و هه‌ره‌وه‌ها ئهفلاتونيش له باره‌ى باسى خوداوه‌ندى گريكهكانهوه ناوى هێناوه.
له ده‌ستنووسه دێرينه ميسرييهكانيشدا كه مێژوويان بۆ سه‌رده‌مى فيرعه‌ونه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، يه‌كێك له فيرعه‌ونه‌كان داواى له وه‌زيره‌كانى كردووه گه‌شت بكه‌ن بۆ خۆرئاوا بۆ ئه‌وه‌ى به دواى چاره‌نووسى شاره بێسهروشوێنبووهكهدا بگه‌ڕێن.
به گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشانه‌ى كه له‌لاى سوڵتان و خه‌ليفه‌كانى خيلافه‌تى عوسمانى بووه، دوورگهيهك له زه‌رياى ئه‌تڵه‌سيدا بوونى هه‌يه، به‌ڵام له ئێستادا و له نه‌خشه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى جيهاندا ئه‌و دوورگه‌يه نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها به هۆى هه‌مان ئه‌و نه‌خشانه‌ى لاى خه‌ليفه‌كانى عوسمانى هه‌بووه، كۆڵۆمبس توانيويه‌تى به جيهاندا بگه‌ڕێت.