مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ى گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى چين ده‌گرن
به هۆى گه‌شه‌ى پيشه‌سازييه‌وه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه چين گيرۆده‌ى هه‌واى پيس بووه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى گه‌شه‌ى پيشه‌سازييه‌وه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه چين گيرۆده‌ى هه‌واى پيس بووه. بۆ رێگرتن له پيسبوونى ژينگه چين روويكردووه‌ته به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له وزه‌ى خۆر.
ناوچه‌ى لۆنگيانگزيا دام سۆلار، له هه‌رێمى شه‌نگهاى له باكوورى خۆرئاواى چين، به ره‌سمى كراوه‌ته گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له وزه‌ى خۆر.
#China #Longyangxia #largest #solar park capacity 850MW panels 27sqkm beats #India's #Kamuthi by 202MW.Comparison OLI&GE images 2013/15/17 pic.twitter.com/qktTMWCqeF
— RAJ (@rajfortyseven) ١ مارس، ٢٠١٧
له‌و كێڵگه‌يه‌دا، 4 مليۆن پارچه‌ى تايبه‌ت به وه‌رگرتنى تيشكى خۆر دانراوون و رووبه‌رى 27 كليۆمه‌تر چوارگۆشه‌يان داگيركردووه.
مانگى ده‌ستكردى لاندسات8ـى سه‌ر به ناسا و مانگى ده‌ستكردى سانتينال2ـى سه‌ر به ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئه‌وروپا له نيسان/ ئه‌پرلى 2013 و كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 چه‌ندين وێنه‌ى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ى چينيان له بۆشايى ئاسمانه‌وه گرتووه.
Check out the biggest solar farm in the world and the impact it will bring. https://t.co/wEZ9nC7M9a #sunnova #solarfarm
— Sunnova Energy Corp. (@Sunnova_Solar) ٢٧ فبراير، ٢٠١٧
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، چين له‌و پڕۆژه‌يه‌دا پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه.
له‌و كێڵگه‌يه‌دا 850 ميگاوات كاره‌با كه پێداويستى وزه‌ى 200 هه‌زار خێزانى چينى دابينده‌كات.
له چين بۆ ده‌ستكه‌وتنى كاره‌با پشت به خه‌ڵوزى به‌رد ده‌به‌سترێت و له ئێستادا ئه‌و وڵاته ته‌نيا له سه‌دا يه‌كى پێويستييه‌كانى له رووى وزه‌وه له وزه‌ى خۆر به‌ده‌ستده‌هێنێت.