وەزیری بەرگری توركیا: پەیەدە نوێنەرایەتی كورد ناكات
پەیەدە زۆرترین تاوانی بەرامبەر كوردەكانی سوریا ئەنجامداوە
K24 - ھەولێر
وەزیری بەرگری توركیا فكری ئیشك رایگەیاند پەیەدە نوێنەرایەتی كورد ناكات و ئەوەی كە دەگوترێت "پەیەدە لە سوریا نوێنەرایەتی كورد دەكات درۆیەكی زۆر گەورەیە".
گوتیشی "پەیەدە زۆرترین تاوانی بەرامبەر كوردەكانی سوریا ئەنجامداوە و ئەو كوردانەی لەگەڵ ئەودا نین و ناچنە ژێر دەسەڵاتی ئەو وەك دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ دەكات و بە تێپەڕبوونی كات دەیانكوژێت".
وەزیری بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشدا "توركیا دژی كورد نییە".
گوتیشی پەیەدە پەیوەندی بە رژیمی سوریا ھەیە و خەریكە دەكەوێتە ناو لیستی تیرۆری جیھانی.
JS