داعش كیمیایی به‌كارده‌هێنێت
12 كه‌س به‌ركه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
له شاری مووسڵ 12 كه‌س هه‌مان شوێنه‌واری چوونیه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وتووه، شوێنه‌واره‌كانیش ئاماژه‌ن بۆ به‌ركه‌وتنیان به چه‌كی كیمیایی، له‌و شه‌ڕانه‌ی ئێستا له شاره‌كه له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پزیشكێك كه له لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور كارده‌كات و ئۆفیسه‌كه‌یان له هه‌ولێره، ورده‌كارییه‌كانی بۆ كه‌ناڵی BBC ئاشكراكردووه.
.jpg)
له ناو ئه‌و بهركهوتووانهدا منداڵێكیش هه‌یه كه ته‌مه‌نی 11 ساڵانه، نیشانه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كێشه‌ی پێستی تێدا ده‌ركه‌وتووه، منداڵێكی یه‌ك مانگیش به هه‌مان شێوه گیرۆده‌بووه.
.jpg)
پزیشكه‌كه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت" تا ئێستا جۆری ئه‌و مادده كیمیاییه ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه داعش به‌كاریهێناوه، به‌ڵام به‌ركه‌وتووه‌كان چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاییان بۆده‌كرێت".
به‌ركه‌وتووه‌كان له دوو شوێنی جیاوازدا له‌وكاته‌ی گوللـه هاوه‌ن كه‌وتووه‌ته ماڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ به‌ركه‌وتوون، ئه‌وكاته گومانیان كردووه چه‌كی كیمیایی بێت كه بۆنێكی ناخۆشیان بیستووه.
.jpg)
رۆبه‌رت ماردینی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت:" ئه‌و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌م و چاوی به‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی تووشی چاوسووركردنه‌وه و سووتانه‌وه‌ی پێست و درووستبوونی برینی كردوون".
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و هاوه‌نانه له به‌شی رۆژئاوای شای مووسڵه‌وه ته‌قێنراون كه تا ئێستا له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدایه.
وێنه‌كان: ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز
.jpg)