سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هیچ لایه‌نێك بۆی نییه‌ ڕێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: تەنیا دەزگەكانی حكوومەتی هەرێم بەرپرسن لە ئیدارەی هەرێم

K24 - هه‌ولێر:

ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی رۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر له‌ ناوچه‌ی شنگال، دكتۆر ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم ڕووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی گوتووه‌" دەبێ هەموو لایەك بزانن لە هەرێمی كوردستاندا تەنیا دەزگەكانی حكوومەتی هەرێم بەرپرسن لە ئیدارەی هەرێم. لە هەمانكاتدا هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێم یان ڕێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت.

ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

لەبارەی ڕووداوەكانی ڕۆژی هەینی 3ـی 3ـی 2017 لە كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم ڕووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات.

لەگەڵ ئەوەیش دەبێ هەموو لایەك بزانن لە هەرێمی كوردستاندا تەنیا دەزگەكانی حكوومەتی هەرێم بەرپرسن لە ئیدارەی هەرێم. لە هەمانكاتدا هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێم یان ڕێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

4ـی 3ـی 2017