هێز كۆده‌كاته‌وه و هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ستپێكردووه
په‌كه‌كه نایه‌وێت ناوچه‌كانی شنگال جێبهێڵێت

K24 - هه‌ولیر:
چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" زیاتر له دوو ساڵه له ناوچه‌كانی شنگالدا، به رێگه‌ی درووستكردنی هێزی جیاجیا ده‌یانه‌وێت مۆڵگه‌كانی خۆیان قایم بكه‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه باسی ئه‌وه‌یانكردووه كه ئه‌و هێزانه مێرمنداڵان په‌لكێشی ناو ریزه‌كانیان ده‌كه‌ن و چه‌كداریان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه كه ده‌یه‌وێت ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌و ناوچانه‌دا بمێننه‌وه.

چونكه جگه له‌وه‌ش چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له ئاست و پێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه داوایان له‌و هێزانه كردووه، تا ناوچه‌كانی شنگال چۆڵبكه‌ن و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ده‌یانگووت بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش پێیهه‌ستاون، ئیدی كۆتاییهاتووه.
له سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی ناوخۆیی قه‌زاكه، چه‌ندین جار نیگه‌رانی له بوونی ئه‌و هێزانه ده‌ربڕدراوه و وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن" په‌كه‌كه بووه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاروباری خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سنووره‌كه درووستكردووه".
له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له‌و هێزه كردبوو ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نییه‌تێكی راسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بۆ كشانه‌وه نه‌بینراوه.
چاودێرانی ره‌وشه‌كه و لێكۆڵه‌ران و میدیا ناوداره‌كانی جیهان، چه‌ندین راپۆرتیان له‌سه‌ر وجوودی ئه‌و هێزه له‌و ناوچه ستراتیژیه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو" بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال، په‌یوه‌سته به خواستی ئێران تا له‌و رێگه‌وه رێڕه‌وێكی وشكایی بۆ سووریا دابین بكه‌ن و بیپارێزن".

رۆژ له دوای رۆژ په‌كه‌كه هێزی جیاواز له‌و ناوچانه‌دا درووست ده‌كات، به‌شێكی ئه‌و هێزانه كه به "یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال" ناونراون، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه مووچه‌یان پێده‌درێت و هاوكاری ده‌كرێن، ئه‌و هێزه‌ی راسته‌وخۆ به فه‌رمانی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه له ساڵی 2014 دا درووستكرا و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی و رێكخستنیانی له ئه‌ستۆدابووه.
ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، گه‌یشتووه‌ته ئه‌وبه‌ری رووباری دیجله و شه‌ڕ به گه‌رمی له رۆژئاوای شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئه‌ركی شه‌ڕكردنیان له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا پێسپێردراوه، گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی هێڵی ته‌ماس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه بۆردوومانی پێشهرگهكراوه، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و بیابانه‌كانی رۆژئاوای پارێزگاكه، ئه‌و دوو هێزه ( حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه) ده‌گه‌یه‌نێته‌وه یه‌كتر، ئه‌و هێزانه‌ی كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له بوونیان له ناوچه‌كه‌دا خۆشحاڵنین.
ئه‌م هۆكارانه دۆخه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته لێواری ته‌قینه‌وه و سه‌ره‌نجام رۆژی هه‌ینی 3/3/2017 چه‌كدارانی په‌كه‌كه له كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر سه‌ر به شاره‌دێی سنونێ له قه‌زای شنگال، رێگرییان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، ئه‌و هێزانه‌ی له مانگی 11 ی 2015 دا شنگال و پێشتریش ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركردبوو، هه‌ر بۆیه شه‌ڕ له نێوان هه‌ر دوولادا روویداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌نراو و به‌یاننامه فه‌رمیانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه ده‌ركراون، پێشمه‌رگه له سنووری خاكی كوردستاندا جوڵاوه و هیچ هێزێك ناتوانێت رێگه‌ی لیبگرێت و بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كیش مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرێت".

له دوێنێوه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامێكی روونی بۆ كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌ویش چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌یه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه. هێنده نه‌بێت شه‌ڕه‌كه جارێ راوه‌ستاوه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش له ناوچه‌كانی(شه‌دادیه، هۆلێ، قامیشلۆ) و هێزی چه‌كدار كه به زمانی توركی قسه‌ده‌كه‌ن، هێناوه‌ته سنووره‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان له نزیك كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، هیچ نییه‌تێك بۆ چۆڵكردنی ناوچه‌كانی شنگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه رمانده كانى په كه كه له شنگال هيچيان خه ڵكى ناوچه‌كه نين، به‌ڵكو كوردى باكوورن و له قه نديلهوه هاتوون، بو نموونه زه كى شنگالى ئه‌گه‌رچى پاشناوى شنگالى هه يه، به ڵام ناوى راسته‌قینه‌ی خۆی "ئيسماعيل ئوزده ن" ه و خه ڵكى ناوچه‌ی "باتمان"ه له باكوورى كوردستان.
ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه له ئاستی ناوخۆیشدا رووبه‌ڕووی داواكاری جێهێشتنی ناوچه‌كانی ئیزدییه‌كان بوونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ 4/3/2017 جڤاتی رۆحانی ئێزدییه‌كان، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك داوایان له‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه كرد، ناوچه‌كانی شنگال جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئیزدی" شنگال و خانه‌سۆر به‌شێكی دانه‌بڕاون له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وان نایانه‌وێت ناوچه‌كانیان پارچه پارچه بكرێت.
به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك (سۆزدار ئا‌ڤێستا، ئه‌ندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە)، په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكردو ئه‌و هێزه‌ی وه‌ك "چه‌ته" ناوبردووه.
له ناوه‌وه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تیكردنی پێشمه‌رگه‌یان ده‌ستپێكردووه، میدیاكانی په‌كه‌كه بۆ دژایه‌تی پێشمه‌رگه و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزه هه‌موو به‌رنامه و په‌ڕه‌كانی خۆیان ته‌رخانكردووه، له كاتێكدا پێشمه‌رگه له ناو سنووری خاكی باشووری كوردستاندا جوڵه ده‌كات، كه‌چی ئه‌وان له درووشم و بانگه‌شه‌كانیاندا وه‌ك داگیركا‌ر ناویانده‌به‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ نییه‌تی جێنه‌هێشتنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كریكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" به گووته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه قسه‌ی بۆ كوردستان24 كردووه" په‌كه‌كه به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران دژی ده‌وڵه‌تی كوردی و وه‌ك ئامرازێك بۆ رێگه‌گرتن له‌و پرسه به‌كارده‌هێنرێت".