مووچهی تهواوی وهزارهتهكان دابهشدهكرێت
وهزارهتی دارایی خشتهیهكی نوێی مووچهی راگهیاند
K24 - ههولێر:
وهزارهتی دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، خشتهیهكی نوێی دابهشكردنی مووچهی بڵاوكردهوه و به گوێرهی خشتهكهش، له 7ی ئهم مانگهوه تا كۆتایی مانگ، مووچهی تهواوی وهزارهتهكان دابهش دهكرێت، بهم شێوهیهی خوارهوه:
1- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 7/3/2017، مووچەی مانگی 1ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) دابەش دەكرێت.
2- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 8/3/2017، مووچەی مانگی 1ی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) دابەش دەكرێت.
3- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 9/3/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.
4- ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 12/3/2017، مووچەی مانگی 1ی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
5- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 13/3/2017، مووچەی مانگی 1ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
6- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 15/3/2017، مووچەی مانگی 1ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- ئەنجومەنی ئاسایش
- فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
7- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 16/3/2017، مووچەی مانگی 1ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- دەزگای گشتی ئاسایش
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
8- ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 19/3/2017، مووچەی مانگی 1ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
9- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 20/3/2017، مووچەی مانگی 1ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
10- ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 26/3/2017، مووچەی مانگی 1ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- وەزارەتی پلان دانان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەزگای مین
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
11- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 27/3/2017، - مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی 1ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
12- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 28/3/2017، مووچەی مانگی 1ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
13- ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری 2-3/4/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
14- ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 4-5/4/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.