به‌هۆى قوتدانى ميزڵدان 20 كيلۆگرام كێشى دابه‌زاند
رێگايه‌كى سه‌رنج راكێشه بۆ رزگاربوون له زيادبوونى كێش
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى (هافينگتۆن پۆست) بابه‌تێكى سه‌رنجڕاكێشى له‌باره‌ى دابه‌زاندى كێشى له‌شى مرۆڤه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا ئاماژه به هاووڵاتييه‌كى ويلايه‌تى ئهلينۆى ئهمهريكايى ده‌كات، له رێگه‌ى پهێرهوكردنى سيسته‌مى (ئۆبلان) به ميزڵدان توانوييهتى 20 كيلۆگرام له كێشى خۆى دابه‌زێنێت.
دانا گۆسينز، يه‌كێكه له دانيشتوانى ويلايه‌تى ئهلينۆى ئه‌مه‌ريكى، به‌هۆى زيادبوونى كێشييهوه، سيسته‌مى ئۆبلان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و شاره‌زاى بوارى ته‌ندروستى تاقيده‌كاته‌وه، ئه‌ميش له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا سێ دانيشتنى پێويسته.
گۆسينز، لهدانيشتنى يهكهمدا، هه‌روه‌كو خۆى ده‌ڵيت: "كارێكى زۆر ئاسانه و سه‌رنجڕاكێشه، يه‌كه‌مجار ميزڵدانێك له‌رێگه‌ى قه‌سته‌ره كردنه‌وه دهخريته نێو گه‌ده‌وه، پاشان راسته‌وخۆ له‌نێو گه‌ده‌وه هه‌واى تێده‌كرێت تا قه‌باره‌كه‌ى به ئه‌ندازه‌ى پرته‌قاڵێك ده‌بێت، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م كرداره‌ش نزيكه‌ى 10 خوله‌كى پێويسته".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات: "له‌و قۆناغه‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌يت كه به‌رده‌وام شتێك له‌نێو سكدا هه‌يه و كه‌مێك ئازارت ده‌دات به‌ڵام به‌م شيوهيه نييه كه نه‌توانى به‌رگه‌ى بگرى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كرداره وا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌تێربوون بكه‌يت و زۆر نه‌خۆيت".
دواى مانگێك ميزڵدانى يه‌كه‌م دهردههێنى و له قۆناغى دووه‌مى دانيشتندا، ميزڵدانى دووه‌م به‌هه‌مان رێگه‌ى قه‌سته‌ره دهخريته نێو گهدهوهو هه‌واى تێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان پێويسته دوو مانگ بخايه‌نێت، ئينجا ده‌رى بهێنيت.
لهدانيشتنى سێيه‌مدا، هه‌مان كردار دووباره ده‌كه‌يته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان سێ مانگ بخايه‌نێت، به‌مشێوه‌يه نزيكه‌ى 20 كيلۆگرام له‌كێشى له‌شت كه‌م ده‌كه‌يت.
لهكۆتايشدا ئاماژه به‌وه دراوه، رێگه‌ى په‌ێره‌و كردنى سيسته‌مى ئۆبلان، زياتر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گونجێ كه كێشه‌ى لهشيان به‌ڕاده‌يه‌ك زياده تواناى وهرزشكردنيان نييه و به‌رده‌واميش زۆر ده‌خۆن، چونكه رێگه‌ى ئۆبلان، له‌لايه‌ن پزيشكه‌وه له‌رێگه‌ى قه‌سته‌ره كردنه‌وه ئه‌نجام دهدريت و هيچ چالاكييه‌كى وه‌رزشى تێدانييه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه بوونى ئه‌م ميزڵدانه له‌نێو گه‌ده‌دا دهبيته هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌ست به‌تێرى بكه‌يت.