بارزانی: كورد قوربانی شه‌ڕی 1400 ساڵه‌ی شیعه و سووننه‌یه
به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ داعش كۆتایی نایه‌ت

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ میدیا ئیتاڵییه‌كان رایگه‌یاند، به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و تێكشكاندنی داعش له‌و شاره، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه كۆتایی نایه‌ت و ره‌نگه به‌هۆی ململانێی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌م وڵاته وه‌كو یوسگلافیا و چیكوسلۆڤاكیا دابه‌ش ببێت.
بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (لا ستامپا)ی ئیتاڵی رایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ده‌ركردن و تێكشكاندنی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌و شاره، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراق، به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، نابێته هۆی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه.
بارزانی بۆ رۆژنامه‌كه ئیتاڵییه‌كه، گوتی: "به تێكشكانی داعش له مووسڵ، ئه‌و رێكخراوه په‌نا ده‌باته به‌ر تاكتیك و كرده‌وه‌ی دیكه‌ی تیرۆریستی، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ له‌ناوبردنی داعش، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ئایدۆلۆژیی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌نگاری ئه‌و رێكخراوه ببینه‌وه، تیرۆر و تۆقاندنی ئه‌و گرووپه‌ش ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌خایه‌نێت".
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی داعش، سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ له باره‌ی سیناریۆی دوای ده‌ركردنی داعش ده‌كه‌ن له مووسڵ، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن: "كاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هاتووه".
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، بارزانی له‌و بڕوایه‌دایه عێراق هاوشێوه‌ی چیكوسلۆڤاكیا كۆتایی هاتووه، كه له ساڵی 1993ه‌وه بوونه‌ته دوو وڵات و جیابوونه‌ته‌وه، كه ئێستا كۆماری چیك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و سلۆڤاكیاش ده‌وڵه‌تێكی دیكه.
سه‌رۆك بارزانی بۆ رۆژنامه ئیتاڵییه‌كه ده‌ڵێت: "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا، مێژوو نیشانیداوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی له دوای جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان درووستبوونه، ناسه‌قامگیر و خه‌یاڵین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چیكوسلۆڤاكیا و یوگسلافیا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه، هه‌مان شت ئێستا لێره‌ش رووده‌دات، كه به‌هۆی رێككه‌وتنی سایكس – پیكۆوه درووستبووه".
له ساڵی 1916، هه‌ریه‌ك له مارك سایكسی به‌ریتانی و فرانسوا جۆرج پیكۆی فه‌ره‌نسی، له رێككه‌وتنێكی نهێنی، چه‌ند دهوڵهتێكییان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زراند.
به‌شێكی زۆریش له مێژوونووسان پێیانوایه، رێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ، به‌بێ ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی وڵاته‌كانییان دابه‌شكرد، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ ئایینیی و تایه‌فییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رۆك بارزانی، ده‌ڵێت: "ویستێك هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراق به یه‌كپارچه‌یی، به‌ڵام واقیعه‌كه ده‌ڵێت ئێستا عێراق به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان دابه‌شبووه، سووننه و شیعه‌كان ماوه‌ی 1400 ساڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕده‌كه‌ن و ئێمه‌ی كوردیش بووینه‌ته قوربانی ئه‌م شه‌ڕه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پێویسته رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ پێكه‌وه‌ژیان بدۆزینه‌وه".
له باره‌ی كاریگه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه، سه‌رۆك بارزانی، بۆ رۆژنامه ئیتاڵییه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه دێنێته ئاراوه، ئێمه ناعه‌داله‌تی و خوێنرێژییهكی زۆرمان بینیوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌سه‌ر رێسا و یاسا دامه‌زراوه، رێز له به‌ها دیموكراتییه‌كان ده‌گرێت و بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی دیكه‌ش كردووه‌ته به‌رنامه".
سه‌رچاوه: RT – La Stampa NewsPaper