"كورده‌كان تاجی سه‌رمانن"
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هێرشده‌كاته سه‌ر فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و به نه‌ته‌وه‌كانی توركیا ده‌ڵێت تاجی سه‌رمانن
K24 - هه‌ولێر:
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، هێرشیكرده سه‌ر "جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و رایگه‌یاند: "له‌م خاكه‌دا هیچ كه‌سێك له پێش هیچ كه‌سێكی دیكه نییه. فه‌تحوڵڵا گوله‌ن خۆی و به‌رده‌سته‌كانیشی ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن. هه‌موو هاووڵاتییانمان كه له‌ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ماندا ده‌ژین تاجی سه‌رمانن. كورده‌كان تاجی سه‌رمانن، زازاكان تاجی سه‌رمانن، توركه‌كان تاجی سه‌رمانن، عه‌ره‌به‌كان تاجی سه‌رمانن، رۆمه‌كان تاجی سه‌رمانن، توركمانه‌كان تاجی سه‌رمانن، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌م خاكه‌دا تاجی سه‌رمانه".
یڵدرم له گوتارێكیدا كه به‌بۆنه‌ی قۆناغی ده‌نگدانی گه‌لی توركیا بنگه‌شه‌ی بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووره نوێیه‌كه‌ی توركیا ده‌كرد و له مه‌یدانی دیموكراسی 15ی ته‌مووز قسه‌ی ده‌كرد پێشكه‌شی كرد، ناوی یه‌ك به یه‌كی شارۆچكه‌كانی بینگۆلی هێنا و سڵاوی له هاووڵاتییان كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له گرنگیی پێكه‌وه‌ژیان له توركیا كرد و رایگه‌یاند "ئێره وڵات و نیشتمانی ئێمه‌یه. ئێمه هه‌زار ساڵه له‌م نیشتمانه‌داین. به‌ئیزنی خوا ساڵه‌های دیكه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. له‌م خاكه‌دا هیچ كه‌سێك له كه‌سێكی دیكه له‌پێشتر نییه. فه‌تۆ (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) خۆی و به‌رده‌سته‌كانیشی باجه‌كانیان ده‌ده‌ن. هه‌موو هاووڵاتییانمان كه له‌ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ماندا ده‌ژین تاجی سه‌رمانن. زازاكان تاجی سه‌رمانن، كورده‌كان تاجی سه‌رمانن، توركه‌كان تاجی سه‌رمانن، عه‌ره‌به‌كان تاجی سه‌رمانن، رۆمه‌كان تاجی سه‌رمانن، توركمانه‌كان تاجی سه‌رمانن، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌م خاكه‌دا تاجی سه‌رمانه".