ژنێكی كورد 36 ساڵه كچه‌كه‌ی به كۆڵ ده‌گێڕێت
هه‌ر چه‌نده زۆر ماندووه به ده‌ستییه‌وه به‌ڵام هیچ كاتێك بێزار نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌لیمه ئه‌كینجی، كه ژنێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵانه و دایكی حه‌وت منداڵه و له خه‌ڵكی شاری سێرتی باكووری كوردستانه، كچه‌كه‌ی له زگماكییه‌وه له رووی عه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌وه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و ماوه‌ی 36 ساڵه كچه‌كه‌ی بە کۆڵ دەگێڕێت.
حه‌لیمه خاوه‌نی حه‌وت منداڵه و چوار له منداڵه‌كانی كچن، ئه‌م كچه‌شی ناوی بهدیعهیه و ته‌مه‌نی 36 ساڵه و باڵای 80 سانتیمەترە، زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ ئه‌و ته‌رخانكردووه‌و به كۆڵ ده‌یگێڕێت.
ئه‌و ژنه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆلو باسی ژیانی خۆی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كردووه و گوتوویه‌تی:" له‌وه‌ته‌ی به‌دیعه له‌دایكبووه ژیانییان گۆڕاوه، له‌و رۆژه‌وه هه‌موو كاته‌كانی خۆم بۆ ئه‌و كچه‌ی ته‌رخانكردووه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتووه بمكردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی:" ئه‌وكاته‌ی له‌دایكبوو له‌باوه‌شم گرت و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیشی هه‌ر به كۆڵ ده‌یگێڕم، چیبكه‌م ناچارم به كۆڵ بیگێڕم و پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌م، چونكه دایكایه‌تی پێویستی به فیداكارییه".
حه‌لیمه باس له‌وه‌شكردووه :" له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كچه‌كه‌ی به كۆڵ بردووه بۆ ده‌نگدان و هیچ كات بێزاریی له‌و ژیانه‌ی ده‌رنه‌بڕیووه و ده‌ڵێت:" زۆر ماندوو ده‌بم، به‌ڵام هه‌رگیز بێزار لێی بێزار نه‌بووم.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆلو