نوێنه‌رێكی كۆمارییه‌كان موسڵمانان تاقیده‌كاته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه‌ی ئایینی كردووه‌ته مه‌رجی بینینی
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رێكی ئه‌مریكی بۆ ئه‌وه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن لیستێك پرسیاری داناوه، ئه‌و پرسیارانه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌ستی ژماره‌یه‌ك قوتابی موسڵمان و ئه‌وانیش به‌لایانه‌وه سه‌یر بوه كاتێك بینیویانه و یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌وه بووه" ئایا له ژنه‌كانتان ده‌ده‌ن؟".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌نته‌ری پیه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكی و ئیسلامی روونیكردووه‌ته‌وه" ژماره‌یه‌ك قوتابی موسڵمان رۆژی پێنج شه‌ممه له سه‌ردانێكیاندا بۆ لای " جۆن بینت" نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما، تووشی شۆك بوون كاتێك لیستێك پرسیاریان وه‌ك مه‌رجی دیداره‌كه خستووه‌ته به‌رده‌ستیان".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سه‌نته‌ره‌كه له ئۆكلاهۆما ناوی "ئاده‌م سوڵتانی" یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و نموونه‌یه ژماره‌یه‌ك پرسیاری تێدایه كه بووه‌ته مایه‌ی برینداركردنیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی " ئایا پێتانوایه پێویسته هه‌ر موسڵمانێك وازی له ئاینه‌كه‌ی هێنا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت؟" یان" ئایا پێویسته موسڵمان به حوكمی كه‌سانی ناموسڵمان رازیبێت؟".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م ره‌فتاره‌دا ئه‌وه‌یه ده‌بێت موسڵمانان بۆ بینینی نوێنه‌رێكی ویلایه‌ته‌كه‌یان تاقیكردنه‌وه‌ی ئایینی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌هودی و مه‌سیحییه‌كان ناگرێته‌وه".
سوڵتانی گوتوویه‌تی" كه قوتابییه‌كان چوونه‌ته ئۆفیسه‌كه‌ی زانیوویانه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌كه‌یه‌تی و نه‌یانتوانیوه بیبینن".
بینت و پارتی كۆماری له ئۆكلاهۆما هیچ قسه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌و داواكارییه دووباره‌یه نه‌كردووه، ته‌نها نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتووه‌ته ئیمه‌یلی رۆژنامه‌ی" توسلا وۆردلد" و نووسراوه" سێ قوتابی موسڵمان رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌یان كردووم، سه‌ردانه‌كه‌شیان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی رۆژی ئیسلامیی ویلایه‌ته‌كه‌دا بووه و داوایان لێكراوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه و یه‌كێك له پرسیاره‌كانیش ئه‌وه‌بووه" ئایا له ژنه‌كانتان ده‌ده‌ن؟".
هه‌روه‌ها نووسراوه" به‌گوێره‌ی قورئان و شه‌ریعه‌ت ده‌توانرێت له ژنان بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه هه‌موو موسڵمانان له ژنه‌كانیان بده‌ن".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و نوێنه‌ره له‌سه‌ر نه‌یارێتی و لێدوانه‌كانی دژی موسڵمانان رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه، ساڵی 2014 له گوتارێكدا گوتبووی" قورئان و حه‌دیس، 90% ی توندوتیژی تێدایه".