ته‌رمێك له خه‌ره‌ندی رواندز دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له خه‌ره‌ندی شارۆچكه‌ی رواندز دۆزرایه‌وه
په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران رایگه‌یاند" كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی له ناو خه‌ره‌ندی شارۆچكه‌ی رواندز دۆزراوه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن.
عه‌مید عیماد ڕێکانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:30 له بوونى ته‌رمێك له خه‌ره‌نده‌كه ئاگادار كراينه‌وه و ده‌ستبه‌جێ تيمه‌كانمان چوونه شوێنى رووداوه‌كه و له‌وێ ته‌رمه‌كه‌يان هێنايه‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ى گيانى له‌ده‌ستداوه گه‌نجێكه به ناوى هه‌ڵكه‌وت ئه‌سعه‌د تاهير، له‌دايكبووى 1996 و قوتابى كۆليژى زانسته ئيسلامييه‌كانى زانكۆى كۆيه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، پێش دوو هه‌فته كه‌سوكارى ئه‌و گه‌نجه كه خه‌ڵكى شاره‌دێى خه‌ليفان بوون، بۆ سۆراغى كوڕه‌كه‌يان سه‌ردانى ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوچه‌كه‌يان كردبوو، ئه‌مڕۆش دواى دوو هه‌فته ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرايه‌وه و ره‌وانه‌ى پزيشكى داد كرا بۆ زانينى هۆكارى گيانله‌ده‌ستدانى.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)