حەمە رامبۆی كوردی نازناوێكی جیھانی لە شەڕی دژی داعش

ترسی خستبووە ناو دڵی چەكدرانی داعش

K24 - ھەولێر

محەمەد عەلی كریم ئەو پێشمەرگە نیشانەشكینەی بە حەمە رامبۆ ناسراوە سەرنجی میدیا جیھانی و عەرەبییەكان بۆ لای خۆی راكیشاوە، كە لە شەڕی دژی داعش ناسناوێكی زۆری بەدەستھێناوە، پاش ئەوەی لە نەرویج گەڕایەوە و بەشداری لە شەڕی دژی داعشی كرد.

میدیا عەرەبییەكان بە گواستنەوەی ھەواڵێكی پێگەی دەیلی مەیل بڵاویان كردەوە  حەمە رامبۆ بووە مایەی ترس لەناو ریزەكانی داعش لە عێراق، كە نزیكەی 260 چەكداری داعشی كوشتووە و رێكخراوی داعش پاداشتێكی زۆر بۆ كوشتنی دیاری كردووە.

ئەو پێشمەرگەیە بەھۆی لێھاتووی لە نیشانەشكێنی ناسراوە دەڵێت "كاتێ پەنجەم لەسەر پەلاپیتكی چەك دادەنێم و تەقە دەكەم، بە دووری كیلۆمەترێك نیشانەكەم دەپێكم و دەكەوێتە سەر زەوی".

محەمەد عەلی ناسراو بە حەمە رامبۆ  لە ساڵی 1977 لە دایكبووە و دەڵێت لە منداڵییەوە تەقەم لە كەروێشك و ئاژەڵانی دیكە كردووە.

حەمە رامبۆ لە ساڵی 2014 لە نەرویج گەڕایەوە، ھەر ئەو ساڵەی داعش پەلاماری كوردستانیدا و لەمبارەوە دەڵێت "بەڵێنی لەناوبردنی ئەم شەڕ و بەڵایەمدا".

باوكی حەمە رامبۆ پێشمەرگەیەكی نیشانەشكێن بوو، كە بەشداری لە شەڕی دژی رژێمی بەعس كردووە.

JS