سه‌رۆكى ئه‌مريكا نامهيهك بۆ سه‌رۆك بارزانى ده‌نێرێت
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى له سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌ده‌ست گهيشت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى له سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌ده‌ست گهيشت.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردووه‌تەوە و رایگەیاندووە کە بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین".
هه‌روه‌ها بڵاويكردووه‌ته‌وه، "لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وه‌ک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردووه‌تەوە کە ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لە رێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین".