ترامپ بڕيارێكى نوێى دژى په‌نابه‌ران ده‌كرد
بڕياره نوێيه‌كه‌ى عێراق ناگرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى نوێى له دژى په‌نابه‌ران ده‌ركرد و بڕياره نوێيه‌كه‌ى عێراق ناگرێته‌وه.
بڕياره نوێيه‌كه كه ترامپ له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراودا واژووى كرد، هه‌ريه‌ك له عێراقييه‌كان و دانيشتوانى ههميشهيى ئه‌مريكاى له بڕياره‌كه‌ى هه‌ڵاوارد كردووه.
پێشتر ناوى عێراقيش له پاڵ ئه‌و وڵاتانه بوو، كه هاووڵاتيانى بۆيان نه‌بوو، رووبكه‌نه ئه‌مريكا و ڤيزايان پێ نه‌ده‌درا.
بڕياره نوێيه‌كه‌ى ترامپ هه‌ريه‌ك له هاووڵاتيانى ئێران، سووريا، يه‌مه‌ن، سۆماڵ، ليبيا و سودان قه‌ده‌غه‌كردووه ڤيزاى ئه‌مريكايان پێ بدرێت.
بڕياره نوێيه‌كه له 16ى ئه‌م مانگه (ئازار) ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئيداره‌ى كۆشكى سپى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ى كراونه‌ته ئامانج، تواناى پشكنينى زانيارى تايبه‌ت به هاووڵاتيانى خۆيان نييه و پێويستى زانياريى ئه‌منى ئه‌مريكا پڕناكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره ئه‌مريكييه‌كان ناگونجێت.
بڕياره‌ى يه‌كه‌مجارى ترامپ له 27ى يه‌نايرى رابردوو ده‌رچوو، به هۆيه‌وه زنجيرهيهك كاردانه‌وه‌ى له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
بڕياره نوێيه‌كه ئه‌و هاووڵاتييانه ناگرێته‌وه كه له‌و شه‌ش وڵاته‌وه روو له ئه‌مريكا ده‌كه‌ن و خاوه‌ن ڤيزاى تايبه‌تى نهتهوهيهكگرتووهكانن، ياخود خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى ديكه‌ن و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ن.
به گوێره‌ى ئه‌و بڕياره ژماره‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ روو له ئه‌مريكا ده‌كه‌ن له 110 هه‌زاره‌وه بۆ 50 هه‌زار كه‌س كه‌مده‌بێته‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره زۆر پێويسته بۆ پاراستن و به‌هێزكردنى ئاسايشى وڵاته‌كه‌مان.
گوتيشى: ترامپ ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوورى خۆى به‌كارهێناوه بۆ پاراستنى ئاسايشى ئه‌مريكا.
سه‌باره‌ت به عێراق وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: عێراق هاوپه‌يمانێكى گرنگمانه له شه‌ڕى تێكشكاندنى داعش و سه‌ربازه‌كانى عێراق به ئازاييهوه شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن و له‌وه‌شدا هه‌ماهه‌نگييه‌كى بههێزييان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مريكا هه‌يه.