"فه‌رمانی پاشه‌كشه بۆ چه‌كدارانی داعش ده‌رچوو"
داواكراوه باره‌گاكانیان له مووسڵ بسوتێنن و به‌په‌له خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه شاری ره‌ققه‌ی سووریا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كان له به‌شی رۆژئاوای شاری مووسڵه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه فه‌رمانی پاشه‌كشه بۆ فه‌رمانده‌كانی چه‌كدارانی داعش كه خۆیان پێی ده‌ڵێن"سوپای خه‌لافه‌ت" ده‌رچووه تا له‌و ناوچانه‌ی شاری مووسڵ بكشێنه‌وه كه تا ئێستا له ده‌ست چه‌كداره‌كانیاندا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری ره‌ققه‌ی سووریا.
له‌وباره‌یه‌وه میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری ناو شاری مووسڵه‌وه بلاویانكردووه‌ته‌وه، كه فه‌رمانی پاشه‌كشه بۆ فه‌رمانده‌كانی داعش ده‌رچووه تا به‌په‌له خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه شاری ره‌ققه‌ی سووریا و مووسڵ جێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌كه به میدیاكانی عێراقی گوتووه" فه‌رمانه‌كه له فه‌رمانده‌یی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه‌وه ده‌رچووه و ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌كانی داعش له مووسڵ كراوه، له‌و فه‌رمانه‌دا هاتووه" به‌په‌له هه‌موو چه‌كداره‌كان بكشیننهوه بۆ ره‌ققه و هه‌موو باره‌گاكانی خۆتان بسوتێنن و چۆڵی بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه فه‌رمانه‌كه له كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی عێراق له پێشڕه‌ویدان بۆ سه‌ر دوایین مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای شاری مووسڵ و ئه‌مڕۆش توانیان باڵه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگاكه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و چه‌كدارانی داعش له شكستی یه‌كجاره‌كی له‌و به‌شه‌ی شاره‌كه‌ش نزیكبوونه‌ته‌وه.