ئەڵمانیا ھاوكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردە
دابەشكردنی پارە بەسەر مامۆستایان دەستیپێكرد
K24 - ھەولێر
ئەڵمانیا ھاوكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و دابەشكردنی پارە بەسەرمامۆستایان لە سنووری دھۆك دەستیپێكرد.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "پارەى هاوکارى حکوومەتى ئەڵمانیا بۆ مامۆستایان گەیشتووە و لە دهۆکەوە دەستیپێکرد".
ئاشكرای كردووە: "حكوومەتی ئەڵمانیا بڕی (4.874.730) دۆلاری ئەمەریكی وەك هاریكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوکارى كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار.
* ژمارەى ئەو مامۆستایانەى کە لە هەر پارێزگایەک ئەم هاوکاریەیان بەر دەکەوێت، بریتییە لە:
ـ دهۆك (7269) مامۆستا
ـ هەولێر (7042)مامۆستا
ـ سلێمانی (5855)مامۆستا
کە کۆى گشتییان دەكاتە (20166) مامۆستا لە هەر سێ پارێزگا.
* بڕى پارەى دابینکراو بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە:
ـ دهۆك (1.848.100) دۆلاری ئەمەریكی
ـ هەولێر (1.614755) دۆلاری ئەمەریكی
ـ سلێمانی (1.411.875) دۆلاری ئەمەریكی
* ڕێکەوتى دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەییە دەبێت:
ـ دهۆك لە ڕێکەوتى (8ی ئازار تا 13 ئازار) دابەش دەکرێت.
ـ هەولێر لە ڕێکەوتى (14ی ئازار تا 20 ئازار) دابەش دەکرێت.
ـ سلێمانی لە ڕێکەوتى (2ی نیسان تا 8ی نیسان) دابەش دەکرێت.
تێبینى/ پارەدانەكە تەنیا یەك جار دەبێت.
بۆ وردەکارى زیاتر سەیری خشتەی دابەشكردنەكەی خوارەوە بكەن:..


