خانمان بۆ بۆنەكانی ئادار و نەورۆز خۆیان ئامادە دەكەن
لەم مانگەدا خانمان زیاتر روو لە ئارایشگاكان دەكەن
K24 - سلێمانی
سەرەڕای قەیرانی دارایی و كێشە سیاسییەكان، خانمان سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنن بۆ بۆنەكانی ئادار و نەورۆز كە لەو مانگەدا جگە لەوەی وەرزی گەشتوسەیرانە لەھەمانكاتدا چەندین بۆنەی نەتەوەیی و نیشتمانی كورد لەم مانگەدان.
خانمان رازاندنەوەى خۆیان پەیوەست نەکردووە، بەو هەلومەرجانەى کە لە ناو کۆمەڵگەدا هەن، وەک قەیرانى دارایی، بۆیە ئارایشتگاکان هێشتا قەرهبالغى خۆیان لە دەست نەداوە.
ئیلهام یەكێكە لەوخانمانەی لە ئارایشگا كاردەكات، بە گرنگیەوە باسى کارەکەى دەکات، ئاماژە بەوە دەکات، رازاندنەوەى خانمان تەنیا لەرووى رووخسارەوە کاردانەوە نییە، بەڵکو كاردانهوهی بهسهر ناخ و رۆحى ئافرەتان دهبێت.