په‌كه‌كه و حزبوڵڵا رێگه‌ناده‌ن عێراق دابه‌شبكرێت
ره‌وایه‌تی به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان كه له ژێر ناوی جیاواز له ناوچه‌كانی شنگال كارده‌كه‌ن، له میانی كۆبوونه‌وه و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای ناو پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كانی شنگال، باسیان له هه‌وڵدان بۆ رێگریكردن له پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان كردووه و قسه‌یان ده‌رباره‌ی ره‌وایه‌تی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا كردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ماڵپه‌ڕی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا كه ناوی، مسته‌فا ئه‌لده‌راجی یه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگالی سه‌ر به چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له هه‌وڵه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا بۆ رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی شنگال بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن"دابه‌شكردنی عێراق" كردووه و پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یان خستووه‌ته به‌ر باس و گفتوگۆ.
له‌و دیداره‌دا به‌رپرسانی كه‌تیبه‌ی حزبووڵڵا نه‌یارێتی خۆیان دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن:" بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی شنگال به‌شێكه له پیلانگێڕی جیهانی و ئامانجی راسته‌قینه‌ی"كه‌تیبه‌كانی به‌رگری ئیسلامی حزبوڵڵا یه‌كپارچه‌یی عێراق و رێگه‌گرتنه له پرۆژه‌ی دابه‌شكاریی".
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا كه ناوی، مسته‌فا ئه‌لده‌راجی یه، گوتوویه‌تی" كه‌وتنی مووسڵ و شنگال پیلانگێڕی بووه بۆ كۆنترۆڵكردنی شار و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئه‌و پیلانگێڕییه‌ش به‌رده‌وامه و باكگراوندێكی جیهانی هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلا له قسه‌كانیدا هه‌وڵیداوه ره‌وایه‌تی به شه‌ركردن دژی هێزی پێشمه‌رگه بدات و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ره‌خنه‌ی له میدیاكان گرتووه كه وێنه‌كه‌یان وه‌ك خۆی نه‌گایاندووه، به گووتی ئه‌و" راگه‌یاندنه‌كان دۆخه‌كه‌یان شێواندووه‌و وایان له خه‌ڵكی گه‌یاندووه ئه‌وه‌ی دژی پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگێت له شنگال، گوایه چه‌ته‌ن و له سووریاوه هاتوون".
ئه‌م قسانه‌شی وه‌ك پاساوهێنانه‌وه بووه بۆ ئه‌و هه‌موو هێزه جیاوازه‌ی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌دا، كه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م پلان و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و ئارامی ناوچه‌كه و ئه‌و به‌رپرسه وایده‌بینێت، هێزه‌كان ره‌وایه‌تیان هه‌یه تا به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه ببنه‌وه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێزانه به ده‌ره‌كی ده‌زانن لای ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبولڵا دۆخه‌كه‌یان شیواندووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حزبوڵڵا ئه‌وه‌شی گوتووه" ئێمه بۆ سه‌رخستنی زوڵملێكراوه‌كان هاتووین و هیچ سنوورێك رامانناگرێت، چونكه ئامانجی به‌رگری ئیسلامی"حزبوڵڵا" پاراستنی عێراقه له پرۆژه‌ی دابه‌شكردن، پۆڵ برێمه‌ر حاكمی پێشووی ئه‌مریكی ئه‌مریكا له عیراق بناغه داڕێژه‌ری ئه‌و دابه‌شكردنه بووه".
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال كه ناوی "سه‌عید حه‌سه‌ن"ه رایگه‌یاندووه:" دواكه‌وتنی بوونی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی شنگال، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی روونه".
كه‌سیك به‌ناوی خزر ساڵح كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال ناونراوه، به شانده‌كه‌ی حزبوڵڵای گوتووه" ئیمامی عه‌لی و ئیمامی حسێن نه‌وه‌كانیان هه‌مان به‌رنامه‌ی به‌رگریكردنیان له زوڵملێكراوه‌كان په‌یڕه‌و كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه گوتوویه‌تی" ئه‌نجومه‌نێكمان بۆ ئۆتۆنۆمی ناوچه‌كه دامه‌زراندووه و ئامانجیش رێگه‌گرتنه له هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
سەعید حەسەن، كه له‌و دیداره‌دا ئاماده‌بووه، فەرماندەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) یه کە هێزێكی پەکەکەیە لە شنگال و پێش چه‌ند رۆژێك له رێگه‌ی كه‌ناڵی"ئافاق" ی نووری مالیكییه‌وه رایگه‌یاندبوو:" ئامانجی پێشمەرگە ئەوەیە، شنگال بخرێتە سەر کوردستان و دەوڵەتی کوردستان ڕابگەیەندرێت و ئێمه‌ش بەهیچ شێوەیەک ئەوە قەبوڵ ناکەین و ڕێگەی پێ نادەین".