دەسكەوتەكانی شوێنەوارناسان نمایش دەكرێن
K24 - تاران
لە پازدەهەمین کۆبونەوەی ساڵانەی شوێنەوارناسانی ئێرانی کە دوێنێ دەستیپێکرد و سێ رۆژ دەخایێنێت، دەسکەوتەکانی چالاکیی شوێنەوارناسە ئێرانی و بیانییەکان لە ساڵی رابردوودا نمایش دەکرێن. زۆربەی ئەو شوێنەوار و ئاسەوارانەش کە لە یەکەم رۆژی ئەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لێکرا تایبەت بوون بە رۆژهەڵاتی کوردستان.