دەسكەوتەكانی شوێنەوارناسان نمایش دەكرێن

K24 - تاران

لە پازدەهەمین کۆبونەوەی ساڵانەی شوێنەوارناسانی ئێرانی کە  دوێنێ دەستیپێکرد و سێ رۆژ دەخایێنێت، دەسکەوتەکانی چالاکیی شوێنەوارناسە ئێرانی و بیانییەکان لە ساڵی رابردوودا نمایش دەکرێن.  زۆربەی ئەو شوێنەوار و ئاسەوارانەش کە لە یەکەم رۆژی ئەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لێکرا تایبەت بوون بە رۆژهەڵاتی کوردستان.