مەسرور بارزانی: گه‌لی كورد له مه‌ینه‌تی په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوان تێده‌گات
"عێراق نه‌ك هه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو زۆرجاریش رێگری كردووه و ئاسته‌نگی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان دروست كردووه"
K24 - ھەولێر
مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، گه‌لی كوردستان زۆر باش له مه‌ینه‌تی ئه‌و په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوانه تێده‌گات، كه بەھۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانه‌وه هانایان بۆی هێناوه.
ئەو گوتانەی مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 7/3/2017 لە میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ د. عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز بن محمه‌د ئه‌لره‌بیعه، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای شاسه‌لمان بۆ هاوكاری مرۆیی و شاندی یاوه‌ری كردوویه‌تی و لە دیدارەكەدا میكانیزمی دابینكردنی هاوكاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان و فره‌وانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیە له بواره جیاجیاكاندا تاوتوێكرا.
له‌وباره‌وه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای شا سه‌لمانی سعوودیە سوپاسی خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ میوانداریكردن و یارمه‌تیدانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و لێقه‌وماوانی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان و ئاماده‌یی سعوودیەی بۆ دابینكردنی یارمه‌تی مرۆیی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی دابینكردنی خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه چاویان له فره‌وانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی وێڕای سوپاسكردنی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیا بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان، باسی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی گه‌لی كوردستان له قۆناغه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گه‌لی كوردستان به‌وپێیه‌ی خۆی مه‌ینه‌تی و ئاواره‌یی زۆری بینیووه، بۆیه زۆر باش له مه‌ینه‌تی ئاواره و لێقه‌وماوان ده‌گات، كه له‌به‌ر شه‌ڕو توندوتیژهكانهوه هانایان بۆی هێناوه و رایگه‌یاند، له‌م بوارە نە له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه له‌لایه‌ن عێراق وه‌كو پێویست هاوكاری هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه و عێراق نه‌ك هه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو زۆرجاریش رێگری كردووه و ئاسته‌نگی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان دروست كردووه.
