به وێنه.. "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" به تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆشحاڵه
كیم خۆشحاڵه و جیهانیش نیگه‌ران
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی كۆریای باكوور، چه‌ند وێنه‌یه‌كی كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه خۆی سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كه باليستيیه‌كانی كردووه.
وێنه‌كانی كیم ئه‌مڕۆ بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه، وه‌ك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، 4 مووشه‌كی نوێی ئه‌و وڵاته تاقیكراونه‌ته‌وه، كه سێ مووشه‌كییان ئاراسته‌ی كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن كراون.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور بڵاویكردووه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه و ئاراسته‌كردنی ئه‌و چوار مووشه‌كه، راهێنانه بۆ لێدان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ژاپۆن.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه كۆرییه ئاماژه‌ی بۆكردووه، كیم جۆن ئون، خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كردووه و داوایكردووه پرۆسه‌كه ده‌ستپێبكات.
ئه‌و ئاژانسه ده‌شڵێت: "كیم خۆی سه‌یری ئاراسته‌ی مووشه بالیستییه‌كانی ده‌كرد و فه‌رمانی به یه‌كه‌ی هواسونگ داوه مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌كان بكات".
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور، راشیگه‌یاندووه، ئه‌و چوار مووشه‌كه بالیستییه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ و گونجاو ئاراسته‌كراون و "زۆر" ورد بوونه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌ی مووشه‌كه‌كانییان تاقیكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ته به لێدان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای "ئیمپریالیزم و داگیركه‌ر" له ژاپۆن، له‌كاتی پێویست.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)