تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك وات لێده‌كات چيديكه خواردنه‌وه گازييه‌كان نهخۆيتهوه
ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى به‌كارهێنه‌رانى كۆكاكۆلاى ئاسايى درووستده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سايتى هۆم ساينس گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا خواردنه‌وه‌ى گازى كۆكا كۆلا و كۆكا كولا زيڕۆ تاقيدهكرێنهوه بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ى شه‌كر له هه‌ريه‌ك له‌و به‌رهه‌مانه ده‌ركه‌وێت.
له ئه‌نجامى گه‌رمكردن ده‌رده‌كه‌وێت، كۆكاكۆلاى ئاسايى رێژه‌يه‌كى زۆر شه‌كرى تێدايه و كۆكا كۆلا زيڕۆكه رێژه‌يه‌كى كه‌متر شه‌كرى تێدايه.
بينينى ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى به‌كارهێنه‌رانى كۆكاكۆلاى ئاسايى درووستده‌كات، چونكه رێژه‌يه‌كى زۆر شه‌كرى تێدايه، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت به‌ره‌نگارى شه‌كر ببنه‌وه.
خواردنه‌وه‌ى گازى خاڵى له شه‌كر له 2005ه‌وه له لايه‌ن كارگه‌كانى كۆكا كۆلاوه خراوه‌ته بازاره‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى كۆمپانياكه كۆكاكۆلاى ئاسايى بڕى 10.6 شه‌كرى تێدايه.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم