دواى تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن تره‌مپ ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری ده‌ركه‌وتنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و میشێلی هاوسه‌ری، به یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئۆباما له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، به گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی تۆمه‌تباركرابوو.
پێشتر له توویتێكدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، كه باراك ئۆباما، ئامێری گوێگرتنی له تاوه‌ری تره‌مپ له نیویۆرك داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، گوێبیستی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی بێت.
ئۆباما و میشێل له‌و كاته‌ی له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بۆ هونه‌ر، له واشنتۆنی پایته‌خت هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه وێنه‌یان گیراوه، به‌جۆرێكیش ده‌ركه‌وتوون، كه هیچ كاریگه‌ری تۆمه‌تباركردنییان له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه پێوه‌دیار نییه.
تا ئێستاش تره‌مپ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی روونى پێشكه‌ش نه‌كردووه، له‌باره‌ی گوێگرتنی له په‌یوه‌ندییه‌كان و ئێستاش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رووی كردووه‌ته كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر له دژی ئۆباما ئاماده‌بكات.
دواتریش، گوته‌بێژێك به‌ناوی ئۆباما ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و جێیمس كومی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی، داوای له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تبكاته‌وه گوایه، سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كۆماری ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی ئه‌وان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ تۆمه‌تباركردنی ئۆباما، هاوكاری تره‌مپ ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)