ڤيديۆ.. كچه‌ ياريزانێك كوڕێك تا لێوارى مه‌رگ ده‌بات

له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت كوڕێك له‌ لێوارى مه‌رگێكى حه‌تمى نزيك ده‌كاته‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

كچه‌ ياريزانێك بووه‌ جێى سه‌رنجى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دواى ئه‌وه‌ى له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت كوڕێك له‌ لێوارى مه‌رگێكى حه‌تمى نزيك ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى ماركاى ئيسپانيا گرته‌ ڤيديۆيه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ يارى جوجيتسۆ به‌ جووڵه‌ى خنكاندن كوڕه‌ ياريزانێك نزيكى مه‌رگ ده‌كاته‌وه‌.

كوڕه‌ ياريزانه‌كه‌ هۆش له‌ده‌ستده‌دات و دواى چه‌ند چركه‌يه‌ك دێته‌وه‌ سه‌ر خۆ.