مه‌ترسى پێكدادانى هێزه‌كان دواى داعش لهئارادايه
ده‌يڤيد پۆڵاك:
K24 – سلێمانى:
ده‌يڤيد پۆڵاك، توێژه‌ر له پرسه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ديدارێكى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ كوردستان24 رايگه‌ياند، هه‌ندێك خاڵ هه‌ن پێويسته بيريان لێبكهينهوه، به تايبه‌تى چى رووده‌دات دواى كۆتايهاتنى شه‌ڕى داعش، وه‌ك روونه پلانێكى باش و تۆكمه له‌به‌ر ده‌ست نييه بۆ دواى داعش.
گوتيشى: ئه‌وه‌ى ده‌كرێت رووبدات به‌داخه‌وه ئه‌وه‌يه كه لێكتێنهگهيشتن رووده‌دات و ره‌نگه شه‌ڕيش رووبدات له نێوان هێزه‌كانى دواى داعش.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا پێويسته ده‌ستپێبكرێت و كار بكرێت بۆ رێگه‌گرتن له روودانى ئه‌و پێشهاته مهترسيدارانه و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزرێته‌وه له‌وانه كێشه‌ى نه‌وت و ئه‌و كێشانه‌ى په‌يوه‌ندييان به توركيا و په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبييه‌وه هه‌يه.
سازدانى هه‌ڤپه‌يڤين: ئومێد عه‌لى