رامۆس له‌سه‌ر بارودۆخی بارسێلۆنا هاته ده‌نگ
قسه‌كانی جۆرێك له گاڵته‌كردن و رابواردنی به بارسێلۆنا پێوه دیاره

سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید دوای گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌رده‌بڕێت، به‌پێی به‌شێك له میدیاكانیش قسه‌كانی جۆرێك له گاڵته‌كردنی به بارسێلۆنا پێوه دیاره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 ئاداری 2017، سێرجیۆ رامۆس له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانیا، ده‌ڵێت: هیوادارم بارسێلۆنا له‌م بارودۆخه‌ی تێكه‌وتووه رزگاری بێت و بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ببپه‌ڕێته‌وه.
رامۆس كه دوێنێ به‌رامبه‌ر ناپۆلی بۆ دوو لێدانی سه‌ری كوشنده دوو گۆڵی له ماوه‌ی 5 خوله‌ك تۆمار كرد، له باره‌ی بارسێلۆنا ده‌شڵێت: بردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا له پاریس سانجێرمان و مانه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ ئه‌ركی ئێمه له لالیگا ئاسنتر ده‌كات، چونكه وا له بارسا ده‌كات زیاتر بیروهۆشی هه‌ر له خولی ئیسپانیا نه‌بێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به سه‌ركردایه‌تی سێرجیۆ رامۆس سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر ناپۆلی دووباره كرده‌وه و بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه، یانه‌ی بارسێلۆناش ئه‌مشه‌و له ئه‌ركێكی سه‌ختدا رووبه‌ڕووی پاریس سانجێرمان ده‌بێته‌وه.