ئه‌م سێ وڵاته ئیسلامییه خۆشه‌ویستن له‌لای تره‌مپ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، راگرتنی پێدانی ڤیزا بوو به هاووڵاتییانی 7 وڵاتی زۆرینه موسڵمان، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، سێ وڵاتی ئیسلامی هه‌ن، كه له‌لای تره‌مپ خۆشه‌ویستن.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا عێراقیش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتییانی له وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا بێبه‌ش كرابوو، به‌ڵام دواتر تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی هه‌مواركرده‌وه و عێراقیش له لیستی ئه‌و 7 وڵاته ده‌رهێندرا.
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و سێ وڵاته ئیسلامییه هه‌ر سێكیان عه‌ره‌بین و بریتین له میسر، ئه‌رده‌ن و میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب (ئیمارات).
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و سێ وڵاته له‌لای تره‌مپ خۆشه‌ویستن و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به هاوپه‌یمانی مێژوویی وڵاته‌كه‌ی دایانده‌نێت.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی ئیداره‌ی تره‌مپ، له‌و بڕوایه‌دان، به‌شێك له تێگه‌یشتنه‌كان له ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی توندوتیژیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕوایان وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته ئیسلامییه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئیسلام و توندوتیژی له یه‌ك جیابكه‌نه‌وه.
بۆیه ئیداره‌ی تره‌مپیش هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته ئیسلامییه ده‌دات.